له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا 588 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا 588 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ زیاتر له‌ 23 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (سێشه‌ممه‌ 14/4/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ 588 هه‌زار و 435 كه‌س.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 23 هه‌زار و 702 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 44 هه‌زار و 308 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.











باسنيوز
Top