له ئێران 111 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 111 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، چوار هه‌زار و 585 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 617 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 73 هه‌زار و 303 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 45 هه‌زار و 983 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، سێ هه‌زار و 877 تووشبووى په‌تاكه‌ش بارى ته‌ندروستییان جێگیر نییه.
باسنيوز
