پوتین و ترەمپ و شا سەلمان پشتگیریی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەن

 پوتین و ترەمپ و شا سەلمان پشتگیریی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەن


هەرسێ سەرۆکایەنی رووسیا و ئەمریکا و شای سعودیە پشتگیریی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، دەکەن.

رۆژی یەکشەممە 12-4-2020، ئۆپیک پڵەس (وڵاتانی ئەندام و نائەندامی ئۆپیک) گەیشتنە رێککەوتنێکی مێژووویی بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نرخەکەی.

بەپێی بەیاننامەیەکی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرملین)، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ئەو وڵاتە بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای سعودیە و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کردووە.

کرملین هەروەها رایگەیاندووە، ترەمپ و پوتین و شا سەلمان پشتگیریی خۆیان و وڵاتەکانیان بۆ رێککەوتنەکەی ئۆپیک پڵەس دەربڕیوە، بۆ ئەوەی بازاڕی نەوت سەقامگیر ببێتەوە.










باسنيوز
Top