تورکیا قەدەغەی هاتووچۆی هەڵگرت
سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا شەوی هەینی قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند و ماوەی دوو رۆژە بەردەوام بوو، بەڵام بڕیار درا وادەکەی درێژ نەکرێتەوە.
لەگەڵ ئەمەش، هاتووچۆی خەڵکی خوار 20 ساڵ و سەرو 65 ساڵ قەدەغەکراوە و کۆبوونەوەی بە کۆمەڵ لە قوتابخانە، مۆڵ، کافێ و رێستۆرانت و مزگەوتەکان قەدەغەکراوە.
بەهۆی درووستبوونی ناڕەزایی لەسەر راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، کە وەک بڕیارێکی زۆر بەپەلە بوو، وەزیری ناوخۆ دەستی لە کارکێشایەوە، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا داواکەی رەتکردووە.
وەک ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خەڵکی تورکیا بڵاویانکردەوە، بڕیارەکە جەنجاڵییەکی زۆری لە مارکێت و بەنزینخانەکان دروستکرد و تەنانەت هەندێک کەس نەیانتوانی پێداویستییەکانیان بۆ ئەو دوو رۆژە دابین بکەن.
k24
