له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 22 هه‌زار و 158 كه‌س

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 22 هه‌زار و 158 كه‌س
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ زیاتر له‌ 22 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (دووشه‌ممه‌ 13/4/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ 562 هه‌زار و 195 كه‌س.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 22 هه‌زار و 158 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 42 هه‌زار و 919 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.




باسنيوز
Top