لە تورکیا 97 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت "لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 35 هەزار و 720 پشکنین ئەنجامدراون، چوار هەزار و 789 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 97 کەسیش گیانیان لەدەستداوە".
هەروەها لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 481 تووشبوو چاکبوونەتەوە، بە گشتی تاوەکو ئێستا 3 هەزار و 446 تووشبوو چاکبوونەتەوە.
ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆنا لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزار و 198 کەس و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 56 هەزار و 956 کەس بەرزبووەوە.
یەکەم تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا رۆژی 11-03-2020 راگەیێنرا.
رووداو
