بۆریس جۆنسۆن: بەسەر كۆرۆنادا سەركەوتن بەدەست دێنین

بۆریس جۆنسۆن: بەسەر كۆرۆنادا سەركەوتن بەدەست دێنین
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دوای هاتنە دەرەوەی لە نەخۆشخانە و باشبوونی باری تەندروستی، رایگەیاند كە وڵاتەكەی پێشكەوتن و سەركەوتن بەسەر پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنادا بەدەست دێنێت.

ئەمڕۆ جۆنسۆن بە یەكجاری نەخۆشخانەی بەجێهێشت، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بە هۆی تووشبوونی بە پەتای كۆرۆناوە باری تەندروستی تێكچوو و خرایە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكردەوە.

لەمڕۆ بەدواوە جۆنسۆن لەناو بارەگای فەرمیی حكوومەتدا درێژە بە وەرگرتنی چارەسەریە پێویستییەكانی دەدات، بەڵام بە گوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەكەی، جارێ دەست بە كارەكانی خۆی ناكاتەوە.

لەمبارەیەوە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە پەیامێكدا لە ڕێگەی گوتەبێژەكەیەوە سوپاسی كارمەندانی نەخۆشخانەی سانت تۆماسی كرد لە لەندەن و رایگەیاند نازانێ چۆن سوپاسیان بكات بۆ ئەو چاودێری و چارەسەرییە وردەی پێشكەشیان كرد، گوتیشی "بە ژیانم قەرزارتانم".











باسنيوز



Top