پسپۆڕێک وادەیەک بۆ کۆتاییهاتنی کۆرۆنا لە ئەمریکا دیاری دەکات

پسپۆڕێک وادەیەک بۆ کۆتاییهاتنی کۆرۆنا لە ئەمریکا دیاری دەکات
پسپۆڕێکی تەندروستیی ئەمریکی وادەیەک بۆ کۆتاییهاتنی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەی، دیاری دەکات.

ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانی بۆ نەخۆشییە درمەکان لە ئەمریکا، بە کەناڵی (MSNBC)ی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پەتای کۆرۆنا تا مانگی 11ـی ئەمساڵ لە ئەمریکا دەمێنێتەوە.

ئەنتۆنی فاوچی پێی وایە هاووڵاتییانی ئەمریکا دەتوانن لە رۆژی 3-11-2020 بەشێوەی راستەوخۆ نەک بە ئیمەیڵ، بەشداریی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیان بکەن.

ئەو پسپۆڕە ئەمریکییە هیوای خۆی نیشانداوە، بەوەی تا مانگی 11، ئەمریکا دەتوانێ کۆنترۆڵی پەتای کۆرۆنا بکات و لەناوی ببات و ژیان بەشێوەی ئاسایی خۆی دەست پێبکاتەوە.

تا ئێستا 534 هەزار و 361 کەس لە ئەمریکا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 20 هەزار و 651 کەس گیانیان لەدەست داوە.












باسنيوز



Top