له ئێران هه‌زار و 657 كه‌سى دیكه تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ شه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 117 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، چوار هه‌زار و 474 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 657 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 71 هه‌زار و 686 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 43 هه‌زار و 894 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، سێ هه‌زار و 930 تووشبووى په‌تاكه‌ش بارى ته‌ندروستییان جێگیر نییه.
باسنيوز
