رۆحانی: وێڕای سزاكان، ئێران باشتر لە وڵاتانی ئەوروپا روبەڕوی كۆرۆنا بوەتەوە

رۆحانی: وێڕای سزاكان، ئێران باشتر لە وڵاتانی ئەوروپا روبەڕوی كۆرۆنا بوەتەوە
سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، وێڕای ئەو گەمارۆ ئابوریەی لەسەر وڵاتەكەیەتی، بەڵام باشتر لە وڵاتانی ئەوروپا توانیویانە روبەڕوی پەتای كۆڤید-19 ببنەوە.

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا-شی تۆمەتباركرد بە زیادكردنی فشارەكان بۆ سەر وڵاتەكەی



حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، "لە هەمانكاتدا ئێران جەنگ لەگەڵ كۆرۆنا و سزا ئابورییەكانی دەكات"، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا-شی تۆمەتباركرد بە زیادكردنی فشارەكان بۆ سەر وڵاتەكەی.

توانیومانە 1.6 ملیار دۆلار لە سامانی وڵات كە لە بانكی لۆكسمبێرگ راگیرابو بیگەڕێنینەوە و لەژێر چنگی ویلایەتە یەكگرتوەكان ئازادی بكەین



رۆحانی وتیشی "توانیومانە 1.6 ملیار دۆلار لە سامانی وڵات كە لە بانكی لۆكسمبێرگ راگیرابو بیگەڕێنینەوە و لەژێر چنگی ویلایەتە یەكگرتوەكان ئازادی بكەین"، هاوكات فشارەكانی ئەمریكا-ی بە "نامرۆڤانە" ناوبرد كە مێژو تۆماریدەكات.

لە 20ی نیسانەوە قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەكانیش هەڵدەگیرێت




راشیگەیاند "ئێران كارە ئابورییەكانی لەو كارانەدا هەمواردەكاتەوە كە مەترسییان كەمترە، ئەو كارەش لە شەممەی داهاتوەوە دەستپێدەكات و لە 20ی نیسانەوە قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەكانیش هەڵدەگیرێت.

بە گوێرەی داوائاماری راگەیەندراو، 70 هەزار و 29 توشبوی كۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران هەیە و تا ئێستا چوار هەزار و 357 گیانلەدەستدان لەو وڵاتەدا تۆماركراوە، هاوكات 41 هەزار و 947 توشبوی ئەو وڵاتە پەتاكەیان پەڕاندوە.




خەندان
Top