هەرچی ترەمپ لەسەر دەرمانەکەی گووتی ناڕاست دەرچوو
بەشی تەندروستی ماڵپەڕی CNNـی لە بەدواداچوونێکی ئاشکرایکردووە، سەرۆک لەخۆڕا بە پەرۆشە بۆ ئەو دەرمانە.
د. ئەنتۆنیۆ فاوچی، راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ دووپاتیکردووەتەوە، بۆ ئەوە هەر دەرمانێک کاری خۆی بکات، دەبێت سەرەتا بە تاقیکردنەوەی تاقیگەیی بڕوات و دواتر بزانرێت کە ئایا بەکاردێت یان نا. رەنگە دەرمانەکان سەلامەت بن، بەڵام هەر زیان لە کەسەکە بدەن.
چەند هەڵەیەکی ترەمپ لەبارەی دەرمانەکە:
ئایا کەی دەزانرێت دەرمانەکە چارەسەری کۆرۆنا دەکات؟
ترەمپ: چەند رۆژی ئایندە
پزیشکان: رەنگە چەند هەفتە یان چەند مانگ بخەیەنێت
پزیشکانی فەرەنسا تاقیکردنەوەیەکییان لەسەر دەرمانەکە کردووە و دەڵێن سوودی هەیە، ئایا ئەمە هیچمان پێ دەڵێت؟
ترەمپ: بەڵێ، ئەو دەرمانەی من باسم کرد لە فەرەنسا کاری پێدەکرێت.
پزیشکان: تاقیکردنەوەی فەرەنسا بە تەواوی شکستی هێنا و سوودی نەبوو.
کەس هەوڵی داوە تاقیکردنەوەی دەرمانەکە دوابخات؟
ترەمپ: هێزێکی ناونەهێنراو هەوڵ دەدات دەرمانەکە لە تاقیگەکان بهێڵێتەوە، بەڵام من ناهێڵم ئەو کارە بکەن.
پزیشکان: نازانین سەرۆکی ئەمەریکا باسی چی دەکات
ئایا دەکرێت بڵێین دەرمانەکە سەلامەتە بۆ تووشبووانی کۆرۆنا؟
ترەمپ: بەڵی، خۆ ناتکوژێت، کە نەتکوژێ، چی هەیە لەدەستی بدەی؟
پزیشکان: دەرمانەکە کاریگەری لاوەکی زۆری هەیە و دەکرێت کاربکاتە سەر دەمارەکان و دڵ و کێشە بۆ بینایی و دروست بکات.
K24
