لە تورکیا 95 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

لە تورکیا 95 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 1101 کەس و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 52 هەزار و 167 کەس بەرزبووەوە.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی تووشبووان و مردووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا راگەیاند و گوتی "لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 33 هەزار و 170 پشکنین ئەنجامدراون، پێنج هەزار و 138 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 95 کەسیش مردوون".

ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا بووە 1101 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 52 هەزار و 167 بەرزبووەوە.

هەروەها لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 542 تووشبوو چاکبوونەتەوە، بە گشتی تاوەکو ئێستا 2945 تووشبوو چاکبوونەتەوە.

یەکەم تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا رۆژی 11ی ئادار راگەیێنرا.









رووداو
Top