ئەمەریکا 10 ملیۆن دۆلار دەداتە هەر کەسێک زانیاری لەبارەی فەرماندەیەکی حزبوڵڵا لە عێراق بداتێ

ئەمەریکا 10 ملیۆن دۆلار دەداتە هەر کەسێک زانیاری لەبارەی فەرماندەیەکی حزبوڵڵا لە عێراق بداتێ
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 10 ملیۆن دۆلار دەداتە هەر کەسێک زانیاری لەبارەی فەرماندەیەکی حزبوڵڵا بە ناوی شێخ محەمەد ئەلکەوسەرانی پێ بدات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، شێخ محەمەد فەرماندەیەکی حزبوڵڵایە لە عێراق و پێشتر لەگەڵ قاسم سولەیمانی کاری کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەوبارەوە دەڵێت، کەوسەرانی دەستی بەسەر هەماهەنگی سیاسی گروپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق گرتووە کە پێشتر لە لایەن قاسم سولەیمانی بەڕێوەدەبرا و لە لایەن سوپای ئەمەریکا لە مانگی یەک کوژرا.

لە ساڵی 2013، ئەو فەرماندەیەی حزبوڵڵا، لە لایەن ئەمەریکاوە، خرایە لیستی تیرۆرەوە و بەوە تۆمەتباری کرد، خەرجی گروپە چەکدارەکانی عێراق دابین دەکات و چەکداران لە عێراقەوە بۆ سووریا دەگوازێتەوە.













K24
Top