له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى 505 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى 505 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ زیاتر له‌ 18 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (شه‌ممه‌ 11/4/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ 505 هه‌زار و 925 كه‌س.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 18 هه‌زار و 817 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 29 هه‌زار و 183 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.







باسنیوز
Top