کۆمپانیای مارسیدس بە هەزاران ئامێری هەناسەدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دروست دەکات

کۆمپانیای مارسیدس بە هەزاران ئامێری هەناسەدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دروست دەکات
کۆمپانیای (مارسیدس)ى ئه‌ڵمانى، بە هەزاران ئامێری هەناسەدانی بە دەستەی خزمەتگوزاریی نیشتمانیی بەریتانیا بەخشی، دوای ئەوەی دەرکەوت کە ئامێرەکەی توانایەکی باشی هەیە بۆ تووشبوانی پەتای کۆرۆنا.

ماڵپەڕی (ئێکسپرێس)، بڵاوی کردووەتەوە، کە حکوومەتی بەریتانیا داوای 10 هەزار ئامێری هەناسەدانی دەستکردی لە کۆمپانیای مارسیدس کرد، کە رۆژانە هەزار دانەی بۆ دابین بکات، ئەم داوایەش دوای ئەوە هات، کە ئامێرەکەی ئەو کۆمپانیایە کە بە یارمەتیی ئەندازیارانی فۆرمۆلا وه‌ن دروست کراون، سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست هێنا لە یارمەتیدانی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا، کە ئاستەنگیی هەناسەدان کەم دەکاتەوە و دەتوانرێت لە ژوورەکانی چاودێرى چڕ بەکار بهێنرێت

نزیکەی حەوت تیم لە ئەندازیارانی فۆرمۆلا وه‌ن و شارەزایانی تەکنۆلۆژیا، تایبەت بە دروستکردنی ئەو ئامێرە کۆبوونەتەوە، کۆمپانیای مارسیدس، بەشێکی تەکنۆلۆژیای باڵای کۆمپانیاکەی بۆ دروستکردنی ئەم ئامێرەی تەرخان کردووە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی (کۆڤید 19)، هاوکات لەگەڵ کۆلێژی لەندەنی پزیشکی و نەخۆشخانەی (UCL)، خەریکی زیاتر پەرەپێدانی ئەم ئامێرەن، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا دروست بکرێت، تیمەکەی فۆرمۆلا وه‌ن، کارگەیەکی تایبەتییان بۆ دروستکردنی ئەو ئامێرە تەرخان کردووە.













باسنيوز



Top