له ئیسپانیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا گه‌یشته 152 هه‌زار و 446 كه‌س
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا تا ئێستا (پێنجشه‌ممه 9/4/2020)، له ئیسپانیا پێنج هه‌زار و 756 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوونه، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه گه‌یشته 152 هه‌زار و 446 كه‌س.
هه‌ر له ئیسپانیا 683 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه، گه‌یشته 15 هه‌زار و 238 كه‌س.
هه‌ر به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له ئیسپانیا 52 هه‌زار و 165 كه‌س له په‌تاى كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
