له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا 435 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا 435 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند


ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ زیاتر له‌ 14 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (پێنجشه‌ممه‌ 9/4/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ 435 هه‌زار و 592 كه‌س.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 14 هه‌زار و 833 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 24 هه‌زار و 125 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


باسنيوز
Top