نیویۆرک تایمز: 150 ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی سعودیە تووشی کۆرۆنا بوون

 نیویۆرک تایمز: 150 ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی سعودیە تووشی کۆرۆنا بوون


رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا باس لەوە دەکات، کە نزیکەی 150 ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی سعودیە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

رۆژنامەکە بە گواستنەوەی لێدوانی بەرپرسان لە نەخۆشخانەی شا فەیسەڵ، کە چارەسەرکردنی ئەندامانی بنەماڵەی شاهانەی لە ئەستۆیە، بڵاوی کردووەتەوە، 500 قەرەوێڵە بۆ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لەنێو بنەماڵەی شاهانە، لە نەخۆشخانەکە دابین کراوە.

لە راپۆرتەکەدا، دوو سەرچاوە باسیان لەوە کردووە، کە شازادە فەیسەڵ بن بەندەر بن عەبدولعەزیز ئال سعود، ئەمیری ریاز تووشی کۆرۆنا بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکە و لە بەشی چاودێڕیی چڕ خەوێندراوە.

هەر لە راپۆرتی رۆژنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعودی شای وڵات لە کۆشکێکی نزیک شاری جەددە خۆی دابڕیوە و محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینیش لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر، چووەتە شوێنێکی دیکەی پارێزراو لە کەناری دەریای سوور.











باسنيوز
Top