له ئیسپانیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا 146 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا تا ئێستا (چوارشه‌ممه 8/4/2020)، له ئیسپانیا شه‌ش هه‌زار و 180 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوونه، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه گه‌یشته 146 هه‌زار و 690 كه‌س.
هه‌ر له ئیسپانیا 757 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه، گه‌یشته 14 هه‌زار و 555 كه‌س.
هه‌ر به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له ئیسپانیا 48 هه‌زار و 21 كه‌س له په‌تاى كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
