یه‌كێك له خاوه‌نه‌كانى تویته‌ر ملیارێك دۆلار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌به‌خشێت
یه‌كێك له خاوه‌نه‌كانى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر)، بڕیارى داوه به‌شێكى زۆر له سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ببه‌خشێت.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، جاك دۆرسى، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى تویته‌ر، ڕاى گه‌یاندووه كه ملیارێك دۆلار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌به‌خشێت.
جاك دۆرسى هه‌روه‌ها یه‌كێكه له خاوه‌نه‌كانى تویته‌ر، باسى له‌وه‌ش كردووه، ئاماده‌یه 28%ى سه‌روه‌ت و سامانى خۆى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ته‌رخان بكات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه هیواداره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهان وه‌ك ئه‌و بكه‌ن و به‌شێك له سه‌روه‌ت و سامانى خۆیان، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وى كۆرۆنا ته‌رخان بكه‌ن.
باسنيوز
