له ئێران ژماره‌ى مردوان به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه گه‌یشته سێ هه‌زار و 872 كه‌س
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ دووشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 133 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێ هه‌زار و 872 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 89 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 62 هه‌زار و 589 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 27 هه‌زار و 39 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، سێ هه‌زار و 987 كه‌یش بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره.
باسنيوز
