ئەمینداری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئەنجومەنی ئاسایش: دیمەشق ئاستەنگی بۆ کارەکانمان دروستدەکات
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، حکومەتی سوریا ئاستەنگ بۆ کارەکانیان لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکان دروستدەکات، کە پەیوەستن بە لێکۆڵینەوە لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی دانیشتوان و نەخۆشخانەکان.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی کردوە رایگهیاندوه، "رژێمی سوریا رێگەی بە تیمەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان نەداوە سەردانی سوریا بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی دانیشتوان و نەخۆشخانەکان لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکان".
بەهۆی دروستکردنی ئاستەنگی بۆ کارەکانمان لەلایەن حکومەتی سوریاوە، لیژنەی لێکۆڵینەوە نەیتوانیوە کارەکانی تەواو بکات
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو لیژنەیەی لە مانگی ئابی ساڵی رابردوەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە پێکهێنراوە، بەهۆی دروستکردنی ئاستەنگی بۆ کارەکانی نەیتوانیوە لێکۆڵینەوەکانی تەواو بکات.
لە 26ی (ئازار/3)ی ساڵی 2019دا حکومەتی سوریا بەپشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای سوریا و بە دیاریکراوی پارێزگای ئیدلیب دەستپێکردوە، بەهۆ زیانە مرۆییەکانیش نەتەوە یەکگرتوەکان لە مانگی ئابی ئەو ساڵەدا بڕیاریدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی بۆردومانکردنی بنکە تەندروستییەکان لەو ناوچانەدا پێکنهێنێت.
خەندان
