له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا 368 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا 368 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ زیاتر له‌ 11 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا (سێشه‌ممه‌ 7/4/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ 368 هه‌زار و 453 كه‌س.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 11 هه‌زار و هه‌شت كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 19 هه‌زار و 919 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.








باسنیوز
Top