له‌ ئیسپانیا سێ هه‌زار و 386 كه‌سى دیكه‌ تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون

له‌ ئیسپانیا سێ هه‌زار و 386 كه‌سى دیكه‌ تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون
ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئیسپانیا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 135 هه‌زار كه‌س تووشى په‌تاكه‌ بوونه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا (دووشه‌ممه‌ 6/4/2020)، له‌ ئیسپانیا سێ هه‌زار و 386 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوونه‌، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه‌ گه‌یشته‌ 135 هه‌زار و 32 كه‌س.

هه‌ر له‌ ئیسپانیا 414 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌، گه‌یشته‌ 13 هه‌زار و 55 كه‌س.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له‌ ئیسپانیا 40 هه‌زار و 437 كه‌س له‌ په‌تاى كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.












باسنيوز


Top