موسڵمانەكانی میانمار بەهۆی كۆرۆناوە بەتەواوی لە دنیای دەرەوە دابڕان
بەشی توركیی ئاژانسی (BBC) لە راپۆرتێكدا باسی لە ژیانی ئەو ئاوارانە كردووە لە سەردەمی كۆرۆنادا، ئێستا لەو كەمپە گەورەیەدا تەنیا ئەو كەسانە بۆیان هەیە بچنە ژوورەوە كە خواردن و خواردنەوە بۆ ئاوارەكان دەبەن، هەروەها ئینتەرنێتیش بە تەواوی پچڕاوە و نایانەوێت ئاوارەكان هیچ شتێك لەبارەی كۆرۆناوە بزانن.
سایدوور رەحمان دوای ئەوەی لە میانمار لادێكەیان سووتا، لەگەڵ بنەماڵەکەی هاتووەتە ئەم كەمپە و قسە بۆ (BBC) دەكات.
ئەو دەڵێت: "ئێمە هیچ شتێك لەبارەی كۆرۆناوە نازانین، تەنیا پێمان دەڵێن لە یەكترییەو نزیك نەبن، بەڵام كەمپەكەمان زۆر بچووكە و ناتوانین لە یەكترییەوە دوور بین، بۆیە نازانین چی بكەین".
لیژنەی تایبەت بە ئاوارەكان لە نەتەوە یەكگرتووەكان، داوای لە حكوومەنی بەنگلادیش كردووە كە ئینتەرنێت بۆ ئاوارەی كەمپەكە بگەڕێنێتەوە، بەڵام تاكوو ئێستا بەنگلادیش وەڵامی نەتەوە یەكگرتووەكانی نەداوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان، حكوومەتی بەنگلادیش دەترسێت كۆرۆنا لەو كەمپە بڵاو ببێتەوە، بۆیە زۆر بە كەمی رێگە دەدات دەرگای ئەو كەمپە بكرێتەوە، ئەمەس وای كردووە تاكوو ئێستا كۆرۆنا رووی لەو كەمپە نەكات.
بەڵام بە گوێرەی زانیارییەكانی (BBC)، بۆیە حكوومەت رێكارەكانی لەناو ئەو كەمپە توندتر كردووە، چونكە كەسێك لەناو كەمپەكەدا تووشی كۆرۆنا بووە، بۆیە گەر بەم شێوەیە توند نەبن و كۆرۆنا بڵاو ببێتەوە، رەنگە لە ماوەیەكی كەمدا كارەسات لەو كەمپە روو بدات.
تیمی تەندروستیی لەو كەمپەدا زۆر كەمە، تەنانەت یەك ئامێری هەناسەدانی لێ نییە گەر كەسێك كۆرۆنای تووش بوو، بۆیە ترسێكی زۆر لەناو ئاوارەكاندا بڵاو بووەتەوە، كە نازانن كۆرۆنا چییە و دەشترسێن بۆچی بەم شێوەیە لە دنیای دەرەوەیان دابڕاندوون.
پێشتر حكوومەتی توركیا لەڕێگەی ئەمینە ئەردۆغان هاوسەری رەجەب تەیب ئەردۆغان هاوكارییەكی زۆر پێشكەشی ئاوارەكان كرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی توركیا بە شێوەیەكی چڕ كۆرۆنای تێدا بڵاو بووەتەوە، بۆیە موسڵمانەكانی میانمار پشتگوێ خراوە و توركیا خۆی لێ ناكاتە خاوەن.
باسنيوز
