جۆنسن كەوتە نەخۆشخانە

جۆنسن كەوتە نەخۆشخانە
سەرۆکایەتی حکوومەتی بەریتانیا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە، شەوی رابردوو بۆریس جۆنسن، دوای 10 رۆژ لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبەستی پشکنینی زیاتر لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

27ی مانگی رابردوو بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و رۆژی هەینیش لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا رایگەیاند کە نیشانەکانی کۆرۆنا لەسەر جەستەی دەرکەوتوون و تاکەی بەرزبووەتەوە.

لە یەکەم کاردانەوەشدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، دڵنیایە لەوەی بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکدەبێتەوە.




K24
Top