کۆرۆنا تورکیا ناچار دەکا جووڵەی هێزەکانی لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان سنووردار بکات

 کۆرۆنا تورکیا ناچار دەکا جووڵەی هێزەکانی لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان سنووردار بکات


وەزارەتی بەرگریی تورکیا رای گەیاند، جموجۆڵی ئەو هێزانەی خۆی کە ئێستا لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان دان، سنووردار دەکات.

بە گوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەو هێزانەی کە لە سووریادا بڵاوەی پێکردوون، لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناچنە نێو ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن و لێیەوە دەرناچن، تەنیا مەگەر دوای ئەوەی لە لایەن فەرماندەی سوپاوە ڕێگەیان پێ بدرێت.

جەختیش کراوەتەوە کە بەم شێوەیە جموجۆڵی فەرماندەکان و سەربازەکان سنووردار دەبێت، مەگەر ڕێگەپێدانێک بۆ جووڵەکردنیان هەبێت.

چەند ساڵێکە تورکیا هێزێکی زۆری لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ شەڕکردن لە دژی هێزە کوردییەکانی ئەو بەشەی کوردستان و لە ناوچەکانی سووریا بۆ پشتیوانیکردنی هەندێک گرووپی چەکداری توندڕەوی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هەیە.




باسنيوز
Top