له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا 58 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ شه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 151 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێ هه‌زار و 603 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 483 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 58 هه‌زار و 226 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 22 هه‌زار و 11 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
