رۆحانی وادەی دەستپێکردنەوەی چالاکییە بازرگانییەکانی وڵاتەکەی رادەگەیەنێت

رۆحانی وادەی دەستپێکردنەوەی چالاکییە بازرگانییەکانی وڵاتەکەی رادەگەیەنێت
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە 11ی ئەم مانگەدا ئەو چالاکییە بازرگانیانە دەستپێدەکاتەوە کە مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر کەمە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئێران بە یەکەمین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمار دەکرێت کە زۆرترین زیانی بەهۆی کۆرۆناوە بەرکەوتوە.

حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانی کۆبونەوەیدا لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا رایگەیاند، "لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە وڵاتەکەی ئەو چالاکییە بازرگانیانە دەستپێدەکاتەوە، کە مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر کەمە".

لەو بەروارەوە سێ یەکی کامەندانی حکومی وڵاتەکەی دەستدەکەنەوە بە کارەکانیان، بەڵام لە ماڵەکانی خۆیانەوە


ئاماژەی بەوەشکرد، لەو بەروارەوە سێ یەکی کامەندانی حکومی وڵاتەکەی دەستدەکەنەوە بە کارەکانیان، بەڵام لە ماڵەکانی خۆیانەوە.

ئەو بڕیارەی حکومەتەکەی دژایەتی رێنمایی وەزارەتی تەندروستی بە مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەکانی خۆیاندا ناکات، بەڵکو بە هەماهەنگییە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیدا


سەرۆکی ئێران باسی لەوەشکرد، "ئەو بڕیارەی حکومەتەکەی دژایەتی رێنمایی وەزارەتی تەندروستی بە مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەکانی خۆیاندا ناکات، بەڵکو بە هەماهەنگییە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیدا".

دوێنێ شەممە رۆحانی لەگەڵ سەعید نمەکی، وەزیری تەندروستی وڵاتەکەی ئەنجامدا، بۆ گرتەبەری رێوشوێنی نوێ بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا.

لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا رۆحانی داوای لە نمەکی کرد کاریگەری دورکەوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵبسەنگێنێت، بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بنەمایە لەگەڵ لیژنەی نیشتیمانی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنادا رێکاری نوێ لەوبارەیەوە بگرنەبەر.

لە 19ی (شوبات/2)ی ئەمساڵەوە ئێران لە ریزبەندی یەکەمینی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لەڕوی زۆری ژمارەتی توشبوان و مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیدا، تا ئێستا 55 هەزار و 743 حاڵەتی توشبون و سێ هەزار و 329 حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تێیدا تۆمارکراوە.




خەندان-
Top