هاوسەری جۆنسۆن چاکبوونەوەی خۆی لە کۆرۆنا رادەگەیەنێت

 هاوسەری جۆنسۆن چاکبوونەوەی خۆی لە کۆرۆنا رادەگەیەنێت


هاوسەری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا چاکبوونەوەی خۆی لە نیشانەکانی پەتای کۆرۆنا، رادەگەیەنێت.

کاری سیمۆندس، هاوسەری بۆریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، هەستی بە نیشانەکانی پەتای کۆرۆنا کردووە و ماوەی هەفتەیەک لە ماڵەوە پشووی داوە.

کاری سیمۆندس، کە دووگیانە، هەروەها رایگەیاندووە، دوای پشوودانی بۆ ماوەی یەک هەفتە، ئێستا هەست دەکا باشتر بووە و چاک بووەتەوە.

پێشتریش لە رۆژی 27-3-2020، بۆریس جۆنسۆن تووشبوونی خۆی بە پەتای کۆرۆنا راگەیاندبوو.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە بەریتانیا، جۆنسۆن بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی راگەیاندبوو، خۆتان ئامادە بکەن بۆ مردنی ئازیزانتان بە کۆرۆنا.

بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا 41 هەزار و 903 کەس لە بەریتانیا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 135 کەس چاک بوونەتەوە و چوار هەزار و 313 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.







باسنيوز
Top