لە هێرشکی ئیسرائیلدا فەرماندەیەکی حزبوڵای لوبنان کوژرا

 لە هێرشکی ئیسرائیلدا فەرماندەیەکی حزبوڵای لوبنان کوژرا
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئیسرائیل (UAV) فەرماندەیەکی حزبوڵای لوبنان بەناوی عەلی محەمەد یوونس لە باشووری ئەو وڵاتە کوژراوە.

هاوکات ماڵپەڕی (فارسنیوز)ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانیش ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە کە کە هێرشەکە شەوی ڕابردوو بووە، بەڵام ئاشکرای کردووە کە لەلالەین کەسانێکی نەناسراوەوە لە شوێنێک بەناوی "جبشیت و زووتر"ی ڕۆژئاوا لە باشووری لوبنان لەناو ئۆتۆمبێلی خۆی کراوەتە ئامانج.

هەتا ئێستا وردەکاریی زیاتر لەبارەی کوژرانی ئەو فەرماندیەی حزبوڵا بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی (فارسنیوز) عەلی محەمەد یوونس، بەرپرسی کەیسی بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر کەسانی سیخوڕی لەناو دەزگای زانیاریی حزبوڵای لە ئەستۆ بووە.






باسنيوز
Top