ترەمپ هۆشداریی دەداتە وڵاتانی هەناردەکاری نەوت

 ترەمپ هۆشداریی دەداتە وڵاتانی هەناردەکاری نەوت


سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دەداتە وڵاتانی هەناردەکاری نەوت، کە ئەندامن لە رێکخراوی ئۆپیک.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەموو رێکارێک بۆ پاراستنی نەوتی ئەمریکی دەگرێتە بەر و ئەگەر پێویست بکا رسوماتی زیاتری دەخاتە سەر.

دۆناڵد ترەمپ هۆشداریی داوەتە وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک و رایگەیاندووە، پێویستە کێشەی نەوت چارەسەر بکەن، ئەگینا ئۆپیک وێران دەبێ.

بڕیارە ئۆپیک بە ئامادەبوونی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لە دەرەوەی رێکخراوەکە، ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک، رۆژی دووشەممە 6-4-2020 لەسەر داوای سعودیە کۆبوونەوەیەکی لەناکاو بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی دابەزینی نرخی نەوت، ساز بکەن.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو دابەزی بۆ خوار 30 دۆلار.









باسنيوز
Top