چین بەهۆی کۆرۆناوە ماتەمی گشتی راگەیاند

چین بەهۆی کۆرۆناوە ماتەمی گشتی راگەیاند
حکوومەتی کۆماری میللیی چین بەهۆی کۆرۆناوە ماتەمی گشتی لە وڵاتەکەی، راگەیاند.

کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 4-4-2020، هەموو هاووڵاتییانی چین ماوەی سێ خولەک بەبێ دەنگی بۆ گیانی قوربانییانی پەتای کۆرۆنا، وەستان و لەناو ئۆتۆمبێل و کەشتی و شەمەندەفەراکان هۆڕن لێدرا و ئاڵای وڵات تا نیوە دابەزێندرا.

لە شاری وهان، کە پەتای کۆرۆنا لەوێدا سەری هەڵدا و بە جیهان بڵاو بووەوە، کاتژمێر 10 هەموو ترافیک لایتەکان گڵۆپی سووریان پێکرد و ماوەی سێ خولەک ژیان وەستێندرا.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە وهان سەری هەڵدا و دواتر بووە پەتایەکی جیهانی و تا ئێستا یەک ملیۆن و 119 هەزار و 810 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی بوون و لەو ژمارەیەشدا، 59 هەزار و 238 کەس گیانیان لەدەست داوە.

لە چین، کە سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا راگەیەندراوە، تا ئێستا 81 هەزار و 619 کەس تووشی ئەو پەتایە بوون و لەو ژمارەیەشدا، سێ هەزار و 326 کەس گیانیان لەدەست داوە.

باسنيوز

Top