له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 278 هه‌زار و 492 كه‌س

 له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 278 هه‌زار و 492 كه‌س
ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێری ڕابردوودا تا ئێستا (شه‌ممه‌ 4/4/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ 278 هه‌زار و 492 كه‌س.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا حةوت هه‌زار و 492 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 12 هه‌زار و 283 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.







باسنيوز
Top