له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا 50 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 124 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێ هه‌زار و 160 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 875 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 50 هه‌زار و 468 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 16 هه‌زار و 711 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و 956 كه‌سیش بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره.
هاوکات بەپێی ئامارەکان و ژمارەی تووشبوو و ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە پاریزگاکانی تاران، قوم، گیلان، ئه‌سفه‌هان، ئه‌لبورز و مازنده‌ران، لەو شه‌ش پارێزگایەن کە زۆرترینن کەس تێیاندا تووشی کۆرۆنا بوون.
باسنيوز
