زەریف: ئێران هیچ هێزێکی سيبەری لە ناوچەکەدا نییە، بەڵکو هاوڕو پشتیوانی هەیە بەتایبەتی لە عێراقی خۆشەویست
ئێران نایەوێت لەگەڵ هیچ لایەنێکدا بکەوێتە جەنگەوە، بەڵام هەرکەسێک بییەوێت جەنگی لەدژ هەڵگیرسێنێت وانەیەکی فێردەکات
محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا لەهەماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرد و رایگەیاند، "ئێران نایەوێت لەگەڵ هیچ لایەنێکدا بکەوێتە جەنگەوە، بەڵام هەرکەسێک بییەوێت جەنگی لەدژ هەڵگیرسێنێت وانەیەکی فێردەکات".
ئێران هیچ هێزێکی سيبەری لە ناوچەکەدا نییە، بەڵکو هاوڕو پشتیوانی هەیە، بەڵام ویلایەتە یەکگرتوەکان بە پێچەوانەوە بە ملیۆنەها هێزی سێبەری خۆی لە ناوچەکە بڵاوکردوەتەوە
زەریف ئەوەشی راگەیاند، ئێران هیچ هێزێکی سبەری لە ناوچەکەدا نییە، بەڵکو هاوڕو پشتیوانی هەیە، بەڵام ویلایەتە یەکگرتوەکان بە پێچەوانەوە بە ملیۆنەها هێزی سێبەری خۆی لە ناوچەکە بڵاوکردوەتەوە.
شەوی رابردو دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئێران و هێزە سێبەرەکانی لەناوچەکە دەیانەوێت هێرشبکەنە سەر هێزەکانیان لەعێراق.
سەرۆکی ئەمریکا ئێرانی ئاگادارکردەوە، ئەگەر شتێکی لەو شێوەیە ئەنجامبدات "زۆر بەتوندی باجەکەی دەدات."
پێشتریش عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، پێویستە ئەمریکا چیتر نەبێتە هۆی دروستبونی نائارامی لەناوچەکەدا و دەستبەجێ عێراق جێبهێڵێت.
موسەوی ئەوەشی خستەڕو، لەکاتێکدا سکرترێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەمو جیهان داوای ئەوە دەکەن ئەمریکا لەم کاتی قەیرانی کۆرۆنادا دەستبەرداری هەنگاوەکانی دروستبونی نائارامی ببێت، بەڵام ئەو بەپێچەوانەوە بەردەوامە لەدروستکردنی ناسەقامگیری لەناوچەکەدا.
خەندان
