رۆحانی: بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ساڵی داهاتو دەخایەنێت
رێگەی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی و جیهانیشدا کورت نابێت لەوانەیە چەند مانگێک یاخود تا ساڵی داهاتو درێژە بکێشێت
حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانەی وتارێکدا لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی رایگەیاند، رێگەی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی و جیهانیشدا کورت نابێت لەوانەیە چەند مانگێک یاخود تا ساڵی داهاتو درێژە بکێشێت.
حکومەتی وڵاتەکەی چەندین بەربەستی لەبەردەم کۆبونەوەی خەڵک داناوە، بۆ دانانی سنورێک بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا
ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەتی وڵاتەکەی چەندین بەربەستی لەبەردەم کۆبونەوەی خەڵک داناوە، بۆ دانانی سنورێک بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا".
رۆحانی ئەوەشی خستەڕو، ولاتەکەی توانای دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتیانی دەبێت بۆ ماوەی ساڵێک و هەوڵی تەواو دەدات بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ئابوری وڵات.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە حەسەن رۆحانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندبونی هاوڵاتیانی ئێران بە رێنماییە تەندروستییەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە سەرجەم پارێزگاکانی وڵاتەکەی بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیو
سەرۆک کۆماری ئێران باسی لەوەشکرد، "ئامارە نوێکان ئەوەمان نیشاندەدەن کە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەبێ جیاوازی لەسەرجەم پارێزگاکانی وڵاتەکەی کەمیکردوە، ئەوەش بۆ هەوڵی کارمەندانی تەندروستی و پابەندبونی هاوڵاتیان بە رێناییەکان دەگەڕێتەوە".
بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تا ئێستا زیتر لە 47 هەزار حاڵەتی توشبون و سێ هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە، لە نێوان توشبوانیشدا 15 هەزار و 473 کەس نەخۆشییەکەیان پەراندوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.
خەندان
