وەزیری تەندروستی ئیسرائیل و هاوژینەکەی توشی کۆرۆنا بون

وەزیری تەندروستی ئیسرائیل و هاوژینەکەی توشی کۆرۆنا بون
ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل رایگەیاند،"هەریەك لە وەزیری تەندروستی ئیسرائیل و هاوژینەکەی توشی کۆرۆنا بون".

وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائیل رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجامی پشکنینی یەعقوب لیستمان و هاوژینەکەی دەرچوە و دەرکەوتوە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابون لە ئێستادا کراونەتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە و پەیڕەوی رێنماییە تەندروستییەکانی ئەو پەتایە دەکەن.

یەعقوب لیتزمان تەمەنی 71 ساڵە و شوێنکەوتوی هاوپەیمانی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە و چەندین جار پێکەوە کۆنگرەی رۆژنامەوانیان ئەنجامداوە بۆ رێنماییکردنی هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان لە خۆپاراستن لە توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام لە چەند هەفتەی رابردودا لیستمان دەرکەوتنەکانی خۆی کەمکردەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل رونیشیکردەوە، دۆخی تەندروستی لیتزمان و هاوژینەکەی جێگیرە و هەمو ئەو کەسانەش کەرەنتین دەکەن کە لە دو هەفتەی رابردودا بەرکەوتنیتن لەگەڵیاندا هەبوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوشەممەی رابردوش نەتانیاهۆش پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجامدا لەپاش ئەوەی بەرکەوتنی لەگەڵئەندام پەرلەمانێکی وڵاتەکەی ئەنجامدابو کە دواتر دەرکەوتبو توشبوی ڤایرۆسەکەیە، بەڵام ئەنجامب پشکنییەنەکانی نەتانیاهۆ "نێگەتیڤ" دەرچو.

ژمارەتی توشبوانی ڤایررسی کۆرۆنا گەیشتوەتە زیاتر لە حەوت هەزار توشبو لەگەڵ 26 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە و ئەمەش بوەتە هۆی داخستی سەرجەم کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە تا 24ی ئەم مانگە.



خەندان
Top