23 سه‌رباز له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كى فڕۆكه‌هه‌ڵگری سوپای ئه‌مریكا تووشی كۆرۆنا بوونه
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا تووشبوونى 23 سه‌رباز له‌سه‌ر كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ڕوزڤێڵتی سوپای ئه‌مریكا به ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ده‌بینن، چونكه ئێستا پێویست ده‌كات هه‌ر پێنج هه‌زار سه‌رباز و كارمه‌نده‌كه‌ی سه‌ر ئه‌م كه‌شتییه، پشكنینی په‌تاى كۆرۆنایان بۆ بكرێت.
ئه‌و 23 كه‌سه ئێستا له كه‌شتییه‌كه دابه‌زێنراون و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ماون تا پشكنینیان بۆ نه‌كرێت، ڕێگه نادرێت دابه‌زن، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكاش ده‌ڵێن، به له‌كاركه‌وتنی ئه‌م كه‌شتییه، كه‌رتێكی گه‌وره‌ی توانای سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌كار ده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه‌ی كۆرۆنا و چۆنیه‌تیی گواستنه‌وه بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كه تا ئێستا دیار نییه، به‌ڵام ڕۆژانه فڕۆكه له شوێنی جیاوازه‌وه دێن و له‌سه‌ر ئه‌م كه‌شتییه ده‌نیشنه‌وه.
باسنيوز
