له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا گه‌یشته 47 هه‌زار و 593 كه‌س
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ سێشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 138 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێ هه‌زار و 36 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 987 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 47 هه‌زار و 593 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 15 هه‌زار و 473 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و 871 كه‌سیش بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره.
هاوکات بەپێی ئامارەکان و ژمارەی تووشبوو و ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە پاریزگاکانی تاران، قوم، گیلان، ئه‌سفه‌هان، ئه‌لبورز و مازنده‌ران، لەو شه‌ش پارێزگایەن کە زۆرترینن کەس تێیاندا تووشی کۆرۆنا بوون.
باسنيوز
