ترەمپ هەواڵێکی ناخۆش دەداتە ئەمەریکییەکان
ئاماژەی بەوەشدا، لە 24 كاتژمێری رابردوو 865 كەس لە ئەمەریكا بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ھاوكات ترەمپ ڤایرۆسی كۆرۆنا بە بەڵا ناودەبات و داوا لە ھەموو ئەمەریكییەك دەكات ئامادە بن بۆ چەند رۆژێكی یەكجار سەخت. راشیگەیاند، مانگی نیسان ھەموو كارێك دەكەن بۆ ئەوەی بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا زاڵ بن.
لە ئەمەریکا 188 هەزار و 592 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چوار هەزار و 55 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
K24
