تاران هه‌ڕه‌شه له واشنتن ده‌كات
له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر عه‌بدوڵڵاهایان نووسیویه‌تی: "دووباره جێگیركردنه‌وه‌ی هێزه‌كان و جووڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ناوچه‌كه، جۆرێكه له جه‌نگی ده‌روونی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كۆشكی سپی زۆر به‌باشی هێزی مه‌رجه‌عیه‌ت و گه‌لی عێراقی بینی"، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی نوێی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات، بێ گومان ده‌بێته هۆی خێراتر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ناوچه‌كه و كۆتاییهاتنی یه‌كجاره‌كی ئیسرائیل".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك ئه‌مه‌ریكا چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له كه‌ركووك و مووسڵ راده‌ستی هێزه عێراقییه‌كان كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاش هۆكاری ئه‌و هه‌نگاوه‌یان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
K24
