مەترسییەکی گەورە لەسەر عێراق و دوو وڵاتی عەرەبی ئاشکرا دەکرێت

مەترسییەکی گەورە لەسەر عێراق و دوو وڵاتی عەرەبی ئاشکرا دەکرێت
رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی لە راپۆرتێکدا، باس لە مەترسییەکی گەورە لە عێراق و دوو وڵاتی دیکەی عەرەبی بەهۆی کۆرۆناوە، دەکات.

لە راپۆرتەکەدا، کە بە پشتبەستن بە لێدوانی بەرپرسانی تەندروستی و چاودێرانی نێودەوڵەتی ئامادە کراوە، ئاماژە بە بوونی ژمارەیەکی زۆری تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا لە عێراق، سووریا و لوبنان کراوە، کە بە ”تووشبووانی نهێنی“ ناویان براوە و حکوومەت و لایەتە تەندروستییەکان ئاگاداری نین.

ئەو بەرپرس و چاودێرە نێودەوڵەتییانە رایانگەیاندووە، لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق و لوبنان و سووریا، خەڵکی تووشبوو لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە دەپارێزرێن و رادەستی تیمە تەندروستییەکان ناکرێن، بۆیە ئەگەر هەیە لە سێ مانگی داهاتوودا ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە عێراق دەیان هێندەی ئێستا زیاد بێت.

رۆژنامەکە هەروەها بڵاوی کردووەتەوە، کە خەڵکێکی زۆری ئەو وڵاتە پێشتر لە شاری قوم لە ئێران (ئەو شارەی ئێران، کە بۆ یەکەمجار کۆرۆنای لێ بڵاوبووەوە) بوون و بەر لە داخستنی سنوورەکان گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان و ئەگەر زۆرە زۆربەیان تووشی ئەو پەتایە بووبن.

ئامادەکەرانی راپۆرتەکە جەختیان لەوە کردووەتەوە، ئەو ژمارانەی حکوومەتی عێراق لەبارەی کۆرۆناوە بڵاویان دەکاتەوە، ئاماری دروست نین، چونکە خەڵک هەیە بەهۆی ئەو پەتایە لە ماڵەوە دەمرێت و لایەنە تەندروستییەکان ئاگادار ناکرێنەوە.











باسنيوز


Top