له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا بۆ 44 هه‌زار و 606 به‌رز بووه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31/3/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ دووشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 141 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، دوو هه‌زار و 898 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، سێ هه‌زار و 111 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 44 هه‌زار و 606 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 14 هه‌زار و 656 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و 511 كه‌سیش بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره.
هاوکات بەپێی ئامارەکان و ژمارەی تووشبوو و ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە پاریزگاکانی تاران، قوم، گیلان، ئه‌سفه‌هان، ئه‌لبورز و مازنده‌ران، لەو شه‌ش پارێزگایەن کە زۆرترینن کەس تێیاندا تووشی کۆرۆنا بوون.
باسنيوز
