ئەردۆغان دەست بە هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی دەکات
سەرکۆماری تورکیا دەست بە هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، دەکات.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا داوای لە هەموو سەرمایەدار و بەرپرسانی وڵاتەکەی بەشداریی هەڵمەتەکە بکەن و پارە ببەخشن.
رەجەب تەییب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەیەکی حکوومەتی وڵاتەکەی، هەڵمەتەکەی راگەیاندووە و گوتویەتی، چاوەڕێی بەخشینی گەورە لە دەوڵەمەندان و کەسانی خێرخواز دەکات.
ئەو هەڵمەتە بۆ هاکاریکردنی کەسانی کەم دەرامەتە، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە تورکیا و باکووری کوردستان، بێکار بوون یان پرۆگرامی هاوکاریی کۆمەڵایەتی تۆمار کراون.
تا ئێستا 10 هەزار و 827 کەس لە تورکیا، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 162 کەس چاک بوونەتەوە و 168 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
|باسنیوز
