سەرۆکی بێلاڕووس: ڤۆدکا بخۆنەوە و بچنە ساونا کۆرۆنا ناگرن

سەرۆکی بێلاڕووس: ڤۆدکا بخۆنەوە و بچنە ساونا کۆرۆنا ناگرن
بێلارووس گوێ بە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نادات و دەڵێن، هیچ شتێک بەهۆی کۆرۆنا داناخەین، خواردنەوەی ڤۆدکا و چوونە ساونا، چارەسەرە.

لەگەڵ ئەوەی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی رێکاری تووندیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتووەتەبەر، هێشتا یاریگاکانی بێلارووس، پڕن لە هاندەر. تاکە پشکنین کە بکرێت، پێوانی پلەی گەرمییە.

ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ، سەرۆکی بێلاڕووس لە میانی ئەنجامدانی یاری هۆکی رایگەیاند، وەرزش باشترین دژە ڤایرۆسە و باشترە لەسەر پێیەکانت بمری نەک ئەوەی لە سەر ئەژنۆ بژی.

راشیگەیاند، لە وڵاتی ئێمە کۆرۆنا نییە، ئێرە ساردکەرەوەیە (سەلاجە).

رێنمایی هاووڵاتیانی دەکات، رۆژانە 50 ملیلتر ڤۆدکا بخۆنەوە بۆ ئەوەی لە کۆرۆنا بە دوور بن؛ دەشڵێت، چوونە ساونا و نانخواردنی بەیانیان لە کاتی خۆیدا، سوودی دەبێت.

ئەو، دووپاتیدەکاتەوە، "هیچ شتێک داناخەین و دواناخەین، چونکە خودا دەمانپارێزێت".

ئەم لێدوانەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، خواردنەوەی کحول و خۆشۆردن بە ئاوی گەرم، لە ڤایرۆسەکە نامانپارێزێت.

لە بێلارووس، 9 ملیۆن و 500 هەزار کەس دەژی و خەڵکەکە پەیڕەوی مەسیحییەت دەکەن. 150 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە و پێنج کەسیش بەهۆیەوە مردوون.



K24
Top