لە تورکیا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە 168 کەس
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر ئاماری نوێی مردووان و تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لە تورکیا 11 هەزار و 535 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون و هەزار و 610 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 37 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەو جۆرەش ژمارەی گیانلەدەستدان لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گەیشتە 168 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 10 هەزار و 827 کەس بەرزبووەوە.
رۆژی 11ی ئاداری 2020 یەکەم تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا راگەیێنرا و لەو رۆژەوە ژمارەکە لە هەڵکشاندایە.
رووداو
