تایوان ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بە شاردنەوەی زانیاری تۆمەتبار كرد
ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) لە زاری وەزارەتی دەرەوەی تایوانی گواستەوە كە ڕێكخراوە تەندروستییە جیهانییەكە ئەو زانیارییانەی بە وڵاتانی ئەندامی خۆی نەداوە كە لەلایەن تایوانەوە پێی راگەیەندراوە.
وەزارەتی دەرەوەی تایوان ئاماژەی بەوە داوە كە ئەوان چەند زانیارییەكی گرنگیان لەبارەی چۆنیەتی خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و مامەڵەكردن لەگەڵ ڤایرۆسەكەدا بە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی داوە، بەڵام ڕێكخراوەكە ئەم زانیارییانەی لای خۆی گل داوەتەوە و بە وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوەكەی نەداوە.
تایوان كە ئەندامی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان نین، ئەمەش بە هۆی گوشارەكانی چینە، كە تایوان بە دورگەیەكی خۆی دەزانێ، بەڵام وەزارەتی دەرەوە دەڵێ لەم سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتایەدا، كێشە سیاسییەكان دەبنە هۆی مەترسی بۆ سەر گیانی هاووڵاتییانیان.
باسنيوز
