ترەمپ بەهۆی کۆرۆناوە واشنتنی پایتەختی خستە ناو لیستی ناوچەی کارەسات
ئەمڕۆ دووشەممە 30-3-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، تیمە تەندروستییەکانی وڵاتەکەی رۆژانە پشکنینی کۆرۆنا بۆ 100 هەزار کەس ئەنجام دەدەن.
دۆناڵد ترەمپ واشنتنی خستووەتە ناو لیستی ناوچەی کارەسات، بەهۆی زۆریی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
پێشتریش ترەمپ هەردوو ویلایەتی کۆنێکتیکەت و ئۆریگۆنی خستبووە ناو لیستی ناوچەی کارەساتی گەورە.
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا لە ئەمریکا 143 هەزار و 75 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، چوار هەزار و 856 کەس چاک بوونەتەوە و دوو هەزار و 517 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنیوز
