لە تورکیا ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆنا گەیشتە 131 کەس

لە تورکیا ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆنا گەیشتە 131 کەس
وەزیری تەندروستیی تورکیا رایدەگەیێنێت، ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆنا گەیشتووەتە131 کەس و ژمارەی تووشبووانیش بۆ نۆ هەزار و 217 کەس بەرزبووەوە.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەردا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لە تورکیا نۆ هەزار و 982 پشکنین کراوە. هەزار و 815 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 23 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەوەش ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیادا گەیشتە 131 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ نۆ هەزار و 217 بەرزبووەوە.

یەکەم تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا رۆژی 11ی ئادار راگەیێندرا و تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووان و مردووان لە زیادبووندایە.






رووداو
Top